٢٥ ئاب ٢٠١٦ - ٠٩:٤٨
چەند ناوچەی دیکەی سوریا لە ژێر چنگی تیرۆریستان ئازاد کران

هێزە جەماوەرییەکان و سوپای سوریا، چەند ناوچەی دیکەیان لە ریفی دیمەشق لە ژێر چنگی تیرۆریستان ئازاد کرد.

.بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنج شەممەی کاناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم، هێزەکانی سوپای سوریاو هێزە هاوپەیمانەکان چەند ناوچەی هەراویان لە مەزراکانی رەیحان لە دومای سوریا لە ژێر چنگی تیرۆریستانی داگیرکەر رزگار کرد و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە.

سوپای سوریاو شەڕکەرەکانی حیزبوڵڵاش بنکە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە قەلەمون کردە ئامانج.

هەر لەم پەیوەندییە دا هێزەکانی سوپای سوریا شەشەمین هێرشی گروپە تیرۆریستییەکانیان لە باشوری حەڵەب بێ ئاکام هێشتەوە و ژمارێک لە تیرۆریستانیان کوشت.

تیرۆریستانیش بە هاوەن و تۆپ مەیدانی تەحریری دیمەشقیان کردە ئامانج کە لە ئاکام دا سێ کەسی سڤیلی سوری بریندار بوون.

لە ئاکامی تێگیرانی گولە تۆپ و هاوەنەکان لە دوو ناوچەی ئەلجورە و قسور لە دەیرۆزووری سوریاش ژمارێک لە شارۆمەندان بریندار بوون...

کۆتایی کورتە نامە/310